گەڕان
لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ
ئارەزووی لێ هەڵسا
حەزی لێ کرد
ئارەزووی لێ یەتی
ئارەزوی لەسەریەتی
ئارەزووی هەڵسا
حەزی خرۆشا
ئارەزوی چووە سەری
حەزی لێ کرد
ئارەزوی لەسەریەتی
حەزی لێ ئەکا
ئارەق ناکەوێتە ناوچەوانی
خۆی ماندو ناکات . شوێنەکەی فێنکە
ئارەقی پێ کردەوە
تەریقی کردەوە
ئارەقی خەجاڵەت بە ناوچەوانیا هاتە خوارەوە
تەریق بووەوە
ئارەقی خەجاڵەتی دەردا
تەریق بووەوە