loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئارامی گرت

ڕووی کردە هێمنی و لەسەر خۆیی

 
ئارامی کرد

هێمنی کردەوە، بێ دەنگی کرد

 
ئارامی لەبەر بڕاوە

هێمنی و ئۆقر گرتنی نەماوەو جەستەی هەمیشە لە جموجووڵی نا ڕێکایەو خەڵك بێزار ئەکات

 
ئارامی لێ بڕاوە

شپرزە بوەو ، ئۆقرەی لێ هەڵ گیراوە

 
ئارامی لێ هەڵ گرت

شپرزەی کردو بەدەم ئێشەوە یان خەفەتەو تلایەوە

 
ئارامی نی یە

لە هەڵسوکەوتی بەردەوامدایەو شپرزەیەو پەشێوە خەریکی گیرو گرفتەکانیەتی

 
ئارانە

هەوارگەی زستانەی کۆچەرانە

 
ئاراوی گرتەوە

کەفاوی حازر کرد بۆ جل شتن

 
ئارایشتی کرد

خۆی ڕازانەوە و سوراو سپیاوی کرد

 
ئارەزووی لێ شکا

لێ ی تێر بو و جۆشی دامردەوە


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023