loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئەڵێی ئەسپەدارینەیە

دار و باری باریك و ناقوڵایە

 
ئەڵێی ئەسپی بۆ زین کراوە

دانیشتنەکەی زۆر ناخایەنێ و زوو هەڵ ئەسێ و ئەڕوا

 
ئەڵێی ئەسپی چوار ناڵەکی یە

نایەت و خێرا هەڕا ئەکات

 
ئەڵێی ئەسپی عەرەبانەیە

ئیشى پێ ئەکەن و هەر مل ئەنێ بێ ئەوەى ئاگای لە ئەنجام بێت

 
ئەڵێی ئەسپێی چنگی گولە

هەر ئەی پروێنێ و لە دەستی نابێتەوە

 
ئەڵێی ئەسپێی کراسە کۆنە

دەس هەڵناگرێ و کۆڵ نادات و ناڕوا و جیانابێتەوە

 
ئەڵێی ئەڵماسە

زۆر تیژە

 
ئەڵێی ئەمڕۆ لە قەبر هاتۆتە دەرەوە

زەرد و لاواز و بێ هێز و ناشیرینە

 
ئەڵێی ئەو دیوی ئەشقەمەیە

وەکو ئەو دیوی ورگە و دەمو چاوی ڕووشە

 
ئەڵێی ئەوقاتە

قسەکانی بە ڕِێ وجێیە و زو زو وەلام ئەداتەوە و دانامێنێ


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023