loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئەڵێی ئاجوج وماجووجن

بڕوانە (ئاجوج و ماجوج); بە کۆمەڵ بە یەکا دێن و ئەم سەر و ئەو سەر ئەکەن

 
ئەڵێی ئاسکە

خێرایە لە ڕِۆینا هەر بە ڕِاکردن ئەڕوا

 
ئەڵێی ئاسکە کێوی یە

مل و سنگی بەرزە و شۆخ و شەنگە

 
ئەڵێی ئاسکی بیابانە

ئەڵێی ئاسکی کێوی یە

 
ئەڵێی ئاسمان کون بووە هەر ئەوی لێ کەوتووەتە خوارێ

زۆری خۆش ئەوێ

 
ئەڵێی ئاسمانی بەسەرا ڕووخاوە

خەفەتێکی زۆر دای گرتووە

 
ئەڵێی ئاش ئەنێتەوە

خۆی خەریك کردووەو بێ ئیشە

 
ئەڵێی ئاشە مەکینەیە

زۆر خێرایە لە ئیشا، لە قسەدا

 
ئەڵێی ئاشەوانە

لەبەرکردنی ناشیرین و ناڕێکە و تەپوتۆزی پێوەیە

 
ئەڵێی ئاشی ئاو لێ بڕاوە. ئەڵێی ئاشی لێ کەوتووە.ئەڵێی ئاشی بێ ئاوە

شوێنێکە خامۆش و بێ دەنگە


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023