loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئەفلاتونە

هەرچی هێزی مرۆڤی زۆر زیرەك و بلیمەت و دەستەڵات دار هەیە

 
ئەقڵ ئەگۆڕێتەوە

هیچ کاری نی یە و هاتووچۆ و هەڵسو کەوتەکانی بێ مەبەستە

 
ئەقڵ نای بڕێ

بەکار هێنانی ئەقڵ بۆ تێگەیشتنی سەر ناکەوێ

 
ئەقڵم بۆی ناچێ

ئەقڵم پێی ناشکێ. ئەقڵم توانای نیە بیزانێت

 
ئەقڵم بڕێ

وا بزانم و ئەگەر هۆشم لای خۆم بێ

 
ئەقڵم نەی بڕی

بەلامەوە باش و پەسەند نەبو

 
ئەقڵی بەشت ناشکێ

هێشتا وا گەورە نەبوە کە بزانێت پەڕین چییەو دڵداری چۆنە

 
ئەقڵی بڕی

وای بە خەیاڵا هات. وای بەلاوە باش بوو. وای ویست

 
ئەقڵی تێك چو

شێت بو

 
ئەقڵی پای ناشکا

تای ناگا و نای زانا


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023