loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئەگەر شێر هەیە ، کەرکەدەنیش هەیە

لەئازا ئازاتر هەیە

 
ئەگەر چاك بوو خۆم کردوومە ئەگەر خراپ بوو تۆ کردووتە

هەمو کەسێ کاری باش ئەداتە پاڵ خۆیو کاری خراپ ئەداتە پاڵ خەڵک

 
ئەگەر گا گوی نەکرد

ئەگەر ئەو تەنیا ڕِێگەیە سەر نەکەوت

 
ئەگەر گوڵن بەرامبەرن ئەگەر عەترن سەربەسەرن

جیاوازی نی یە لە بەینتانا و بۆ یەکتر باشن

 
ئەگەر کا هی خۆت نی یە خۆ کایەنەکە هی خۆتە

کە بە دەربەسی خواردنی بەلاشەوە نیت بە دەربەسی ورگتەوە بە ئەوەندەی مەئاخنە نەخۆش بکەویت

 
ئەگەر کاوێژی بکردایە گۆشتی ئەخورا

بەسزمان و لەسەرخۆ و بێ وەیە

 
ئەگەر کەرن بەرامبەرن ئەگەر هێسترن سەربەسەرن

جیاوازی نی یە لە بەینتانا و لە پلەیەکدان و کەستان لە کەستان زیاتر نین

 
ئەگەر کەس نەم خوازێ شوو ئەکەم بە تۆ

ئەگەر کەس جێگای نەکردمەوە یان نەبو بە هاوڕێم یان شتەکەمی نەکڕی یان پەسەندی نەکرد ئەوسا پەنا بۆ تۆ دێنم

 
ئەگەر کەچەڵ تیمارکەر بێت تیماری سەری خۆی ئەکات

ئەگەر بتوانێ چاری دەرد بکات لە پێشا دەردی خۆیچار ئەکا

 
ئەگەر مام بۆ تۆ ئەمێنم

ئەگەر لەژیانا بم هەوڵ ئەدەم تۆڵەت لێ بکەمەو


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023