loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئاوێنە ئەگرن بە دەمیەوە

تاقی ئەکەنەوە بزانن ماوە یان مردووە

 
ئاوێنە ئەگرنە ڕووی

ئاوێنە ئەگرن بە دەمیەوە

 
ئاوێنە ئەگرێ بە ڕوویەوە

شەرم ئەکا

 
ئاوێنەی دڵی پاکە

مرۆڤێکی چاکە خوازە و حەز لە خراپە ناکا

 
ئاوێنەی دڵی پیسە

مرۆڤێکی بەد ڕەفتارە و حەز لە خراپە ئەکات

 
ئایاری لە پایاری بڕیوە

هەمووی لەناو بردووە

 
ئایە و مایەیە

هەرچی ی هەیە، هەر هەمویەتی و بە قازاج و مایەوە

 
ئایەو مایەم کوتێ قاڵی یە . ئەی خەمە ئەم لا ئەولا خاڵی یە

هەژار و دەسی کورتم و ماڵەکەم هیچی تیا نی یە

 
ئایشێ گوێ درێژ هات

کەرهات و مناڵی پێ ئەترسێ

 
ئاین و ئۆین ئەکات

فڕ و فێڵ ئەکات و کردەوەکانی پڕە لە هەڵ خەڵەتانن


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023