loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئاوی دەستنوێژی حەڵاڵە

مرۆڤێکی پاکە و خراپەی نەکردووە

 
ئاوی دەستنوێژی دروست نی یە

ئاوی دەستنوێژی حەرامە

 
ئاوی دەستنوێژی دروستە

ئاوی دەستنوێژی حەڵاڵە

 
ئاوی دەڵان

ئاوی لێ چوو

 
ئاوی ژێر کاسەیە

پشتی پێ نابەسرێت سوود بگەیەنێت

 
ئاوی ژێر کایە

بە نهێنی کار ئەکاو زیان ئەبەخشێ وەکو ئەو ئاوەی لە ژێر کادایەو زیان بە خانووەکە ئەدا

 
ئاوی ڕاوەستاوە

لە پێستی خۆیا ماوەتەوە و گوزەرانی هیچ نەگۆڕراوە و پێش نەکەوتووە

 
ئاوی ڕەشی هاتووە

تووشی نەخۆشی کوێر بوون بووەو ئاوی ڕەش بەر چاوی گرتووە

 
ئاوی ڕەشی هێنایەوە

نیشانەی مردنی دەرکەوت

 
ئاوی ڕژان.ئاوی ڕژت

کردەوەیەکی کرد وەها چەسپا بوو بە ڕِێباز و چاوی لێ ئەکەن


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023