loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئاوساوە

هەر ئەجووڵێ و جێگای دانیشتنی خۆی فراوان ئەکا

 
ئاوسە

سکی پڕە

 
ئاوسەر کەمە

لە ناو خەڵکا لە هەموویان گوزەرانی کەمترە

 
ئاوسەرێتی. ئاوسەری یەکن

ئافرەتەکە ژنیەتی و پیاوەکە مێردیەتی

 
ئاوشانی یەکترن

لە پلە و پایەی یەکتران و وەکو یەکن و هیچیان لە هیچیان زیاتر نین

 
ئاوگیری کرد

کەمێك شتی خواردو کەمێ لە برسێتی ڕزگاری بوو

 
ئاوقەدی بو

باوەشی پیا کرد بە شەڕەوە

 
ئاوقەدی یەکترن. ئاوقەدێتی

لە پلە و پایەدا وەکو ئەوە و هیچیان لە هیچیان زیاتر نین

 
ئاوو گۆشتە

چێشتێکە لە گۆشتی کوڵاو لەناو ئاوداو لەگەڵ کەرەستەی تردا دروست کراوە

 
ئاوو گڵ هەڵی گرت

مردن بانگی کرد


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023