loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئاوەدانی ی تێ خستن

بە هاتن یان یاریدەدان و دەسەنەت کارێکی کرد بووژانەوە

 
ئاوەدانی یان تێ کەوت

ئاوەدانی ڕِووی تێ کردن

 
ئاوەڕووتی کرد

بردی و هیچی بۆ نەهێشتەوە

 
ئاوەسووە

لاسار و سەهەنەیە و کردەوی ناشیرین ئەنوێنێ و ئامۆژگاری وەرناگرێ

 
ئاوەشی توشی دەغل بو

ئاودانی زۆر بوو بەهۆی ئەوە دغڵ نازاو بێت و بڕزێ

 
ئاوەشی یان گرتووە

مەڕەکان توشی ڕەق بوونی گوان بوون نادۆشرێن

 
ئاوەچۆڕی کرد

هەمووی برد

 
ئاوەکە ئەو ڕژانوویەتی.ئاوی ئەوە ڕژاوە

ڕێبازەکە ئەو دایناوە و هەر ئەویش فێری کردوون

 
ئاوەکە خوڕە

ئاوەکە لە بەرزی یەوە دێت و بە خێرایی ئەڕوا

 
ئاوەکە مەنگە

ئاوەکە ڕاوەستاوە یان بە هێواشی ئەڕواو مەلە کردن تیایا مەلەوانی ئەوێ ئەگینا هەر کەس بچێتە ناوی ئەخنکێ


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023