loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئاو لێڵ ناکا

بە باشی و بە ڕِوونی و بەبێ ئەرک

 
ئاو ماڵە

دراوسێیە

 
ئاو ماڵکە

چیلکە و چەواڵە لافاو هێناویەتی

 
ئاو ملی بو

پێی گەیشت و چوو بۆ لای

 
ئاو ملی سەگی ئەکەم

سزایەکی توندی ئەدەم

 
ئاو ملی یەکن

لەگەڵ یەکتردا گونجاون و پێکەوە ئەژین وەك یەك ڕەفتار ئەکەن

 
ئاو ناکا بە ئاگرا بە بێ ئەو

هەموو ژیانی لەگەڵ ئەوایە و بە ئاگاداری ئەو کات بەسەر ئەبات، تەنانەت ئەگەر ئاگریش ڕِووی تێ کات بەبێ ڕِای ئەو نای کوژێنێتەوە، یان تا ئەو ڕِای لەسەر نەبێ ئاگری چێشتەکەی ناکوژێنێتەوە نەوەکو داوای خواردنی تر بکات

 
ئاو هات ئاوماڵکەی خۆت لادە

ئاوماڵک: چیلکە و چەواڵی لافاو لاخستو

 
ئاو هەڵسا

لافاو هات

 
ئاو و دۆیە

ئاسانەو ئەرکی زۆر کەمی ئەوێ بۆ جێبەجێ کردن


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023