loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئاو خەست ئەکاتەوە

کاری ستەم و گران ئەکا

 
ئاو خواردنەوەیە

زۆر ئاسانە

 
ئاو دۆزەکە

ترومپای تنۆکی دەرمانی چاوە

 
ئاو دامانی

لەسەریەوە جلەکانی تا بەری پێی

 
ئاو دامانی لە ئارەق هەڵ نیشتووە

لەشی ئارەقێکی زۆری دەرداوە و هەمو جلەکانی تەڕ کردووە

 
ئاو دەستە

شوێنی ریان و میز کردنی مرۆڤە

 
ئاو دەنگی

کەسێکە لەگەڵدایەو بۆ گوفتوگۆو قسە کردن و کات بەسەر بردن

 
ئاو دزی کردوە

شوێنە هەو کردوەکەی ئاوی تێ چوەو بوە بە کێم و جەراعەت

 
ئاو دیوی کرد

بە دزی یەوە ناردی یە دەرەوە

 
ئاو ڕۆشنکەرەیە

کاری بە کەڵك ئەکا هەرچەن گرنگ و کارامەنی یە و بچووکە


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023