loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئاڵی بێ و لەتکە نەخوا

کارێکی سەیرە و مایەی سەرنجە

 
ئالی کارە

شارەزایە و بە توانایە

 
ئالی کەچەڵە

شتەکە ڕِوون و ئاشکرایە کە خراپە

 
ئالیاوا لە قنگی یەوە دیارە

هەژارە و ڕِەجاڵە

 
ئالیکارە

یارمەتی دەرە

 
ئالیکی دوو وڵاخی پێ بەش ناکرێ

بێ توانایە و گەلۆرە

 
ئامادەیە

تەرخانە بۆ بەکار هێنان

 
ئامانەت بەخوا بی

خوات لەگەڵ و بڕۆ

 
ئامانەتی تۆ و ئەو ( ئەو شتانە ، ئەو مناڵە،...);

پارازتن و ئاگا لێ بوونم ئەوێ لە تۆ

 
ئامانی خوازت

پەنای هێنا بۆ ئەوەی بپارێزرێ


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023