loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئاگرە سوورێ لە خۆم دوورێ

من هەمیشە خۆم ئەپارێزم ئیتر هەر ئاژاوە و گۆبەنێ ڕِوو بدات هەر ڕِوو نەکاتە من گوێی نادەمێ و باشە

 
ئاگرە لێ ی داوە

کشتوکالًَەکە دەردی ئاگرە لێ ی داوە و وشکی کردووە

 
ئاگرەکەی تیژ کرد

ئاشوب و ئاژاوەکەی گەرم کرد

 
ئاگرەکەی گەش کردەوە

ئاگرەکەی لە کزی یەوە کرد بە گڕو کڵپەی سەند

 
ئاگرەکەی کوژانەوە

شەڕو ئاژاوەکەی نەهێشت

 
ئاگرەی گرتووە

دەم و چاوی زیپکەی گرتوە

 
ئاگرەیە

یاری یەکی تایبەتە لە بەینی دو دەستە مرۆڤدا

 
ئاگردانی کوژاوەیە

ژیان و خۆشگوزەرانی یەکەی جارانی نەماوە

 
ئاگرم تێ بەربو

دەروونم پڕ بو لە ئازار

 
ئاگرو نەوتن

دژی یەکترن هەتا نزیکی یەکتر بن شەڕو ئاژاوەیان زۆرتر ئەبێ


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023