loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئاگر بەر بۆتە عومری

بزێوی ئەکات هەڵسوکەوتی زیان بەخشە

 
ئاگر بەربووە

ئاگر هەڵگیرساوە

 
ئاگر بەست ئەکەن

شەڕە گوللە ڕائەوەستێنن بۆ ئەوەی کەس نەکوژرێت

 
ئاگر بەستە

بەندایەتی ئاگر ئەکا و پیرۆزترین شتە لەلای و ئاینداری ئاگر پەرستی ئەکا

 
ئاگر بڕ ئەکا

هەڵە و گوناهی کردووە خۆی ی لێ دوور ئەخاتەوە

 
ئاگر پارەیە

هاروهاجە و وریا و زیتە

 
ئاگر خۆش ئەکا. ئاگر خۆشکەرە. ئاگرەکەی خۆش کرد

ئاژاوە ئەنێتەوە

 
ئاگر خۆش ئەکات

شەڕەکە گەرم ئەکات و ئاژاوەکە ئاڵۆزتر ئەکات

 
ئاگر خۆشکەرەیە

ئاگر خۆشکەرە

 
ئاگر دەمە

خێراخێرا قسە ئەکا و با دەنگ نابا و گوا گری پەست ئەکات


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023