loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
وەك مشکی لێ هات پشیلەی دیبێ

ترساو بەتاسا چو

 
وەك مووی لووتە

هەمیشە ئامادەیە و دوور ناکەوێتەوەو ناڕواو هەر لەگەلایە

 
وەك موویەك لە ماست دەرهێنی وایە

زۆر ئاسانە

 
وەك میزی حوشتر داویەتە دواوە

لە پێشا بەرەو پێشکەوتن ئەڕۆیشت دوایی وەك میزی حوشتر دایە دواوە

 
وەك میزی حوشتر وایە هەر بۆ دواوە ئەچێت

هەر هەوڵی لەگەلا ئەدرێت پێش کەوێ کەچی تا بێ دوا ئەکەوێ

 
وەك میزی گا بە پێچە

ڕاستو ڕەوان نی یە هەمیشە حەز لە فڕو فێڵ ئەکا

 
وەك مێشە بە هەمو شتێکەوە ئەنیشێت

حەز لە هەمو شتێك ئەکات پیس بێ یان پاك بێ جوان بێ یان ناشیرین بێ باش بێ یان خراپ بێ

 
وەك مێو و ڕۆن وایە بە دەستیەوە

مرۆڤێکە بە دەستیەوەیە ئیشی پێ ئەکا و هەر چوچنێ هەڵی سوڕێنێ هەڵ ئەسوڕێنێ

 
وەك مێوی لێ هاتووە

نەرم بووەو ئەو توندی یەى پێشووى نە ماوە

 
وەك نان ئەی ناسم

ئەزانم چ چاکەیەك و چ خراپەیەك ی هەیە و چۆن هەڵ ئەسووڕێ و کارو کردەوەی چۆنە


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023