loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
هەناسە سارد خۆی

باوابێ بەو داماوى یەیەوە و بەو تەنگوچەڵەمەیى یەیەوە ژیان بەرێتە سەر

 
هەناسە ساردە

داماوەو ژیانى ناخوَشە

 
هەناسەم بۆ نادرێ

ناتوانم بەئاسانی ئیش بکەم

 
هەناسەی بۆ کڕوزی لێ هەڵ ئەسێ

داخ لە دڵە

 
هەناسەی بۆ نادرێ

تەنگە نەفەسە

 
هەناسەی تیا ماوە

نەمردووە

 
هەناسەی پیا نەهاتەوە

دوای ئەوەى کە تووشى حاڵەتێکى خراپ بوو مرد

 
هەناسەی پیا هاتەوە

پاش ئەوەى کە کەوتە حاڵەتێك خەریك بو بمرێ باش بو زیندو بوەوە

 
هەناسەی درێژە

ئارام گرەو لەژێر بارى ئازار و ماندو بونا خوَى ڕائەگرێ

 
هەناسەی ساردی هەڵکێشا

خەفەتى خوارد


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023