loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
هەمو ڕۆژێ گا نامرێ گۆشت هەرزان بێ

هەمو ڕۆژێ ڕێکەوت نایەت هەرزانی بخاتەوەو ، تۆ کەڵکی لێ وەرگریت

 
هەمو ڕۆژێ کەر نامرێ سێ کفتە بە دینارێ بێ

ئەو ڕێکەوتەى کە بینرا هەمو کاتێك نایەتەوەو ڕێکەوتى باش کەم جار هەڵ ئەکەوێتەوە

 
هەمو ڕێ یەك ئەچێتەوە سەر دێ یەک

بوَ گەیشتن بە مەبەست ڕێگا زۆرە

 
هەمو ڕێ یەك بۆ بانە ئەچێت

لە هەر کوێ بێت بەهەمو چوار دەورا ڕێگا هەیە خەڵك بێت بۆ لات

 
هەمو ساڵێك کەر ناتۆپێ سێ کفتە بە دینارێك بێ

هەمو جارێ ئەم ڕوودانەى ئەمڕۆ ڕێ ناکەوێ

 
هەمو شتێ بە خوێ خوێ یش بە مەعنا

هەمو شتێ بە پێ ی پێویست بێ و زۆرى لێ نەکرێ و زۆر بەکار نەهێنرێ باشە

 
هەمو شتێکم لە کۆڵە نۆرەی زوڕنا و دەهۆڵە

خوَم ئەرکم زۆرە ئەوا ئەرکی تریشم بوَ پەیدا بو

 
هەمو گیانی پێ ئەکەنێ

لە خوَشی دایە و شادمانە

 
هەمو گیانی پیس کرد ، یان تەڕ کرد

هەمو جلەکانى لەشى پیس کرد یان تەڕ کرد

 
هەمو گیانی سستە جێ ی خواردنەکەی دروستە

بوَ هەمو کارێك خوَى بە نەخوَش نیشان ئەدا بەلام بوَ خواردن ساغە و لەش بەبار نی یە


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023