loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئاشتی ی کتك و مشکە

هەرچەن بە ڕِەواڵەت ئاشت بن بەڵام ناکۆکی یان لە ژێرەوە هەر بەردەوامە

 
ئاشپەز خانەیە

چێشتخانەیە

 
ئاشگێڕێ ئاوە

ئاوەکە زۆرە

 
ئاشگێڕێکە

ئاوەکە زۆرە

 
ئاشقە و ماشقەن

عاشق و مەعشوق

 
ئاشناو ڕۆشنان

کەسانێکی ناسیاون و تێکەڵن و پەیوەندی دارن لەگەڵ یەکا

 
ئاشو پاشووە

قسەی پڕو پووچو بێ کەڵکە

 
ئاشوبە

فیتنەیەو شەڕ هەڵگیرسێنە

 
ئاشووب ئەنێتەوە

شەڕ بەرپا ئەکات و ئاژەوە ئەنێتەوە

 
ئاشووب گێڕە

شەڕ ئەنێتەوە لە بەینی خەڵکا بە هۆی هەڵبەستنی قسەی درۆوە


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023