loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئەڵێی بازی سەرشانە

نازی ئەگیرێ و خوازتی بەجێَ ئەهێنرێ و خۆشەویستە

 
ئەڵێی باگردێنە

قەبەیەو قوورسە و قەڵەوە کە ئەڕوا بەرێدا تەپەتەپ ئەکا

 
ئەڵێی باڵی شەمشەمە کوێرەیە

بچووك و تەنك و لار و وێرە

 
ئەڵێی باوکی یەکتریان کوژتووە

ڕقیان لەیەکترەو دووژمنایەتی لەگەڵ یەکترا ئەکەن

 
ئەڵێی باوکیشیان یەکتریان نەدیوە

خۆیان بە نەنەناس پیشانی یەکتر ئەدەن

 
ئەڵێی بایە

خێرایە

 
ئەڵێی بایە و بە لای گوێما ئەڕوا

هیچ نرخێکی نی یە لە لام گوێی نادەمێ

 
ئەڵێی بایەقوشە

شوومە وەکو بایە قوش، لە هەر کوێ بێت ئەبێتە وێرانەو بێ دەنگی باڵی بەسەرا ئەکێشێ

 
ئەڵێی بە تەڵە گیراوە

بێ دەنگو کزوماتە

 
ئەڵێی بە تف لکاندوویەتی

خێرا لێی ئەبێتەوە


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023